داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا-

داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بڵاوکرایەوە کە بڕەکەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە ” داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین حەوت ملیار و 162 ملیۆن و 753 هەزار و 977 دینار بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین 78%ی بەشێوەی نەختینە و 22%ی بەشێوەی چەک بووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان