مه‌ودا میدیا-
وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق بڵاویكرده‌وه، به‌شه‌خۆراكى سه‌به‌ته‌ى حه‌وت گه‌یشتووه‌ته كۆگاكانى وه‌زاره‌تى بازرگانیی، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى سلێمانیش ده‌ڵێت، هێشتا سه‌به‌ته‌ى شه‌شه‌م كۆتایی نه‌هاتووه.
وەزارەتی بازرگانی عیراق بڵاویكرده‌وه “سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی حەوتەم و بەشەخۆراکی چاودێری کۆمەڵایەتی دەکرێت”.
باس له‌وه‌شكراوه “سه‌به‌ته‌ى شەشەمى لە 80٪ی تەواوی پارێزگاکاندا دابەش کراوە و دوای تەواوبوونیشی دەست بە دابەشکردنی حەوتەم بەشەخۆراک دەکرێت”.
لاى خۆیه‌وه كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى پارێزگاى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “تا ئێستا كۆتایی به‌شه‌خۆراكى سه‌به‌ته‌ى شه‌شه‌م نه‌هاتووه و له ده‌ره‌وه‌ى شار دابه‌شكردن ده‌ستى پێنه‌كردووه”.
ع