مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عیراق ئاشکرایکرد ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای بودجەی 2027، رەوانەی پەرلەمان دەکات.
عودەی عەواد، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمام بە ئاژانسی هەواڵی عیراقییەی راگەیاند “ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027، بۆ 15ی تشرینی دووەم دواخراوە، لیژنەکەیان پشتیوانی لە دامەزراندنی پلەی وەزیفی نوێ و بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان دەکات”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رێنمایی دەکرد، سەرجەم گرێبەستەکان و فەرمانبەرانی گرێبەستی رۆژانە بکرێنە هەمیشەیی و 120 هەزار پلەی وەزیفی نوێ لە چوارچێوەی بودجەی 2027دا دابین بکرێت.
ب ح