مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى دوو رۆژه ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، به‌ڵام به‌هۆى كێشه له ئه‌ى تى ئێمه‌كان، به‌شێكى زۆرى فه‌رمانبه‌ران نه‌یانتوانیوه مووچه وه‌ربگرن.
چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر له ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێم په‌یوه‌ندییان به مه‌ودا میدیا كردووه و باسیان له‌وه‌كردووه، ئه‌ى تى ئێمه‌كان بانكى ئاڕتى و بانكى ئیسلامیی و ئه‌هلى عیراق و تى بى ئاى، كێشه‌یان هه‌یه و پاره‌ى تێدا نییه و زۆرینه‌ى فه‌رمانبه‌ر نه‌یانتوانیوه مووچه وه‌ربگرن.
ئه‌و بانكه له مانگه‌كانى تریش هه‌مان كێشه‌یان هه‌بووه ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاره‌یان تێدا نییه و فه‌رمانبه‌ر كاتێك سه‌ردانى ده‌كه‌ن، ناتوانن مووچه وه‌ربگرن.
تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم نه‌یتوانیووه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
ع