مه‌ودا میدیا-
هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم لیستى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى ره‌وانه‌ى به‌غدا كرد و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بەغدا پێداچوونەوەی بە لیستی مووچەی مانگی حەوتی هەرێم تەواوکرد.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون “به‌غدا نایه‌وێت وه‌ك مانگى رابردوو چاوه‌ڕێى 120 ملیاره‌كه بكات و هه‌رێمیش نه‌توانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه بنێرێت، دواى ته‌واوبوونى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق ده‌ستبه‌جێ مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه ده‌كات”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان “بەغدا ئه‌گه‌ر كێشه‌ى كاشى نه‌بێتت و پارەی لەبەردەست بێ تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بڕى 850 ملیار بۆ مووچەی مانگی حەوت دەنێرێت”.
پێشتریش فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق رایگه‌یاند “چاوەڕێی 120 ملیارەکە ناکەن و ئه‌و بڕه ده‌نێرێن و دواتریش مووچه ده‌نێرێن بۆ هه‌رێم”.
هه‌روه‌ها له به‌رانبه‌ر نیازپاكى به‌غدا دواى سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌لى زه‌یدى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق بۆ ئه‌مه‌ریكا، به‌غدا نایه‌وێت كێشه‌ى مووچه به‌رده‌وام بێت و مانگانه مووچه‌ى هه‌رێم ده‌نێرن ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك روونه‌دا له نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
ع