مەودا میدیا-
بەپێی زانیارییەکان، فیرقەی 11ی سوپای عیراق لە بەغداوە بەرەو پارێزگای کەرکووک جووڵەی پێکراوە و لە بەرانبەردا، فیرقەی سێی پۆلیسی فیدراڵی لە کەرکوکەوە رەوانەی بەغدا دەکرێتەوە.
تەنها لە هەفتەی رابردوودا، بەهۆی هێرش و تەقینەوەی بۆمبی چێندراوی داعش لە ناوچەکە، ئەفسەرێک و دوو سەرباز کوژراون و شەش سەربازی تر بریندار بوون.
ئاڵوگۆڕی هێزە سەربازییەکانی سوپاس و پۆلیسی فیدراڵی هاوکاتە لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
ب ح