مه‌ودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی 7 تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت و ده‌ڵێت، له ده‌وروبه‌رى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستگیركراون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه “حەوت تیرۆریستی داعشمان دەستگیرکرد کە داواکراوی دادگاکانی عیراقن بە ماددەی (4)ی تیرۆر کە لە شاری سلێمانی و دەورووبەری خۆیان حەشاردابوو دەستگیربکەن و داواکراوان لە رابردوودا چەکداری گرووپی تیرۆریستی داعش بوون”.
باس له‌وه‌شكراوه “ئەمڕۆ 18-8-2026 رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کران، بەپێی تایبەتمەندی شوێنی تاوان بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی لێکۆڵینەوە”.
له ماوه‌كانى رابردوو ئاسایشى سلێمانى چه‌ندین هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنى تیرۆرستانى داعش و كه‌سانى مه‌ترسیداریی ئه‌نجامداوه و چه‌ندین تیرۆرستى ده‌ستگیركراون.
ع