جه‌ى دى فانس: گه‌ره‌نتیی ته‌واومان له‌ ئێران ده‌وێت

مه‌ودا میدیا-

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، جه‌ى دى ڤانس، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وتى “دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داوای لێکردین یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران بەکاربهێنین بۆ گەڕاندنەوەی دابینکردنی نەوتی جیهانی و دواتر بزانین شتەکان چۆن گەشە دەکەن”.

ڤانس ئاماژەی بەوەدا “ترەمپ دەیەوێت دۆخەکە لەگەڵ ئێران هەڵبسەنگێنێتەوە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو بوارانەی کە فشاریان لەسەرە و لە کوێدا دەتوانرێت پێشکەوتن بەدەستبهێنرێت”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی “شتەکان لەگەڵ ئێران گۆڕانکارییەکی بەرچاویان بەسەردا هاتووە”.

جەختیشی لەوە کردەوە “تره‌مپ دەیەوێت پڕۆسەی دانوستان لەگەڵ تاران بە بەڵێننامە پشتڕاستکراوەکانەوە بەردەوام بێت، ئێمە بەڵێنی هەمیشەییمان لە ئێرانەوە دەوێت”.

لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ڤانس وتی “پێموایە ئەمه‌ریکا لە پێگەیەکی نایابدایە بەبێ گوێدانە دەرئەنجامی کۆتایی دانوستانەکان، ئەگەر دانوستانەکان سەرکەوتوو بن، کە هەموومان هیوامان پێی دەخوازین، گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ئێراندا دەبینین. بەڵام ئەگەر ئێرانییەکان پابەند نەبن بە مەرجەکانیان، ئەوا بەرنامە ئەتۆمی و سەربازییەکانیان بە وێرانکاری دەمێنێتەوە، ئەمریکاش لە پێگەیەکی زۆر بەهێزتر لە ئێرانییەکان دەمێنێتەوە”.

لەلایەکی دیکەوە، مەجید ئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند “نوێنەرەکانی واشنتۆن، ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، لە ئێستادا لە دۆحەن بۆ دیدار لەگەڵ ناوبژیوانان و گفتوگۆکردن لەسەر دانوستانەکان، لە کاتێکدا بڕیارە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرز لەگەڵ ئێران ئەنجام نەدرابوو”.

ئەنساری روونیشیکردەوە “هێڵێکی پەیوەندیی راستەوخۆ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە گەرووی هورمز و ڕێگریکردن لە رووبەڕووبوونەوەکان لە چەند رۆژی رابردوودا بەکارهێنراوە”.

واشنتن و تاران رێککەوتن لەسەر راگرتنی ئەو هێرشانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا دەستیپێکردەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد کە ئامانج لێی کۆتاییهێنان بە شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان