دوو براكه‌ى هه‌ولێر چۆن كوژران؟

مه‌ودا میدیا-

شه‌وى رابردوو له‌ شارى هه‌ولێر دوو برا كوژران، به‌ وته‌ى باوكیان، یه‌كێك له‌ كوڕه‌كانى فیشه‌كى له‌ ده‌ستده‌رچووه‌ و به‌ر كوڕه‌كه‌ى ترى كه‌وتووه‌، دواتریش فیشه‌كێكى به‌ خۆیه‌وه‌ ناوه‌.

محه‌مه‌د مه‌غدید، باوكى دوو براكه‌ى هه‌ولێر رایگه‌یاند “یه‌كێك له‌ كوڕه‌كانم ده‌ستكاریى چه‌كی كردووه‌ و له‌ پڕ فیشه‌ك له‌ده‌ستى ده‌رچووه‌ و به‌ر براكه‌ى كه‌وتووه‌، كه‌ بینی براكه‌ى به‌ركه‌وتووه‌ فیشه‌كێكیشی به‌خۆیه‌وه‌ ناوه‌”.

باسى له‌وه‌شكرد “هه‌ردووكیان قوتابی ئاماده‌یین و وه‌ك باوكه‌كه‌ ده‌ڵێت به‌نیاز بوون ئه‌مڕۆ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ گه‌شت و سه‌یران”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان