مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە بۆ بە ئامانجگرتنی ژێرخانی مەدەنی وڵاتەکەیی و ئاشکرایکرد ئەم هەڵوێستانە بە تەواوی دژبەیەکن لەگەڵ یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیدا.
ئیسماعیل بەقایی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئەو سیاسەتەی رێگە بە وێرانکردنی پردەکان و وێستگەکانی کارەبا دەدات، نایاسایی و تاوانکارییە،کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئەمریکاشدا قەدەغەکراون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئیدارەی ئێستای ئەمەریکا بنەما سەرەکییەکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیی پێشێلکردووە و ئەوەی لە بنەماکانی رەوشت و شارستانییەتی مرۆیی ماوەتەوە، دەکاتە قوربانی”.
ئەوەشی خستەڕوو “هیچ بڕیارێک رێگە بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ نادات، هێنانەوەی پاساو بە بڕیاری بەرپرسانی باڵا بۆ ئەنجامدانی تاوانی جەنگ، بکەرانی لە بەرپرسیارێتی تاوانکاریی نابەخشێت”.
ب ح