تەمەللی: ئۆجەلان بەشداریی لە دانووستانەکاندا دەکات

مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەمپارتی) ئاشکرایکرد یاسای )چوارچێوە( کە بڕیارە ئامادە بکرێت، ماددەیەکی تایبەت بە رێکخستنی دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستانی تێدایە.

سەزای تەمەللی، هاوسەرۆکی فراکسیۆنی دەمپارتی رایگەیاند ” یاساکە لە دوو بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم تایبەتە بە دۆخی یاسایی ئۆجەلان و بەشێ دووەمیش دابینکرانی ژینگەیەکی گونجاوە بۆ ئەوەی ئۆجەلان بەشێوەیەکی پراکتیکی بەشداریی لە دانووستانەکاندا بکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت و دواتر بە رێکخستنی گەڕانەوەی ئەندامانی ئەو پارتەکە و چارەسەرکردنی دۆخی هەزاران کەسە کە ئێستا لە زیندانەکاندان یان لە دەروەی وڵات دەژین بەردەوام دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو یاسای )چوارچێوە) دەبێتە سەرەتایەک بۆ گۆڕانکاریی لە چەندین یاسای تری تورکیادا، تاوەکو رێگا بۆ قۆناغێکی نوێی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا بکاتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان