ئێران لە بارەی گەرووی هورمزەوە هەڕەشەی توند دەكات

مەودا میدیا-
بەرپرسێكی باڵای ئێران دەڵێت” دەستەبەركردنی ئاسایشی گەرووی هورمز لە ئەستۆی دەوڵەتانی كەنار دەریایە و ئەو لایەنانەشی كە دەبنە هۆی دروستكردنی پشێوی و درووستكردنی ئاستەنگ، دەرئەنجامی كارەكانیان لە ئەستۆ دەگرن”.

كازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ شەممە لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس، لە وەڵامی لێدوانی ئەم دواییەی فەرەنسا و بەریتانیا سەبارەت بە گەرووی هورمز رایگەیاندووە” گەرووی هورمز گۆڕەپانێك نییە بۆ نمایشكردنی دەسەڵاتی ناوچەیی، ئێرانیش وەك دەسەڵاتێكی بەرپرسیار و گەرەنتیكەری ئاسایشی گەرووەكە، هۆشداری دەدات لە هەر چالاكیەكی سەربازی لەم رێڕەوە ئاوییەدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” دەستەبەركردنی ئاسایشی گەرووی هورمز لە ئەستۆی دەوڵەتانی كەناراودایە نەك وڵاتانی تر، ئەوانەشی پشێوی درووست دەكەن دەرئەنجامی كارەكانیان لە ئەستۆ دەگرن”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێرانی، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رۆژی هەینی بەیاننامەیەكی هاوبەشی كیر ستارمەر، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسایان بڵاوكردەوە و تیایدا گەرووی هورمزیان بە “خوێنبەرێكی گرنگ بۆ ئابووری جیهانی” وەسفكردووە و رایانگەیاندووە” دڵنیابوون لە تێپەڕبوونی سەلامەتی كەشتییەكان لە هەموو وڵاتانەوە لەم رێڕەوی ئاوییەدا، پرسێكی جیهانییە”.

لە بەیاننامەكەدا بانگەشەی ئەوە كراوە كە وڵاتی عوممان رێككەوتووە لەسەر هاوكاری لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا بۆ تێپەڕبوونی كەشتییە بازرگانییەكانیان بە سنورەكانیدا لە گەرووی هورمز، هەروەها لەندەن و پاریسیش ئامادەیی خۆیان بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانە راگەیاند كە ناویان ناوە “ئەركێكی سەربازیی گەورە و فرەنەتەوەیی” كە ئامانج لێی پشتگیریكردنە لە ئازادی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان