مه‌ودا میدیا-
بە فەرمانی عەلی زەیدی، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشمانیی عیراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات
ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عیراق بڵاویکردەوە “عه‌لى زه‌یدى فەرمانیداوە بە ئه‌نجامدانى کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و نائاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی”.
ئه‌و كۆبوونه‌وه بهپهلهیهى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانیی عیراق له دواى هێرشه چڕه‌كانى شه‌وى رابردووى سعودیه دێت به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر پێگه‌ى گروپه چه‌كداره‌كانى عیراق كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان كوژراو و بریندارى لێ كه‌وته‌وه.
ئه‌و هێرشانه‌ى سعودیه و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عیراق له كاتێكدان، زه‌یدى به سه‌ردانێك له توركیایه، هاوكات هه‌فته‌ى رابردووتریش له واشنتۆن بوو له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه و باس له هه‌ماهه‌نگى و كارى پێكه‌وه‌یی كرا.
ع