مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی کردووە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان داوای قەدەغەکردنی فرۆشتنی شیری ئۆپتیلاک (OPTILAC) تایبەت بە منداڵان دەکات.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند “داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کاری پێویست بۆ کۆکردنەوە و دەستبەسەرداگرتنی شیری ئۆپتیلاک ئەنجام بدەن کە لە بازاڕەکان بوونی هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “شیرەکە تایبەتمەندی پێوانەیی عیراقی نییە و بەپێی ماددەی (159) بڕگەی (آ) رێگری کردووە لە هاتنەژوورەوەی بەرهەمە خۆراکە چینییەکان بە تایبەت (خۆراک و شیرینی و هەموو ئەو خۆراکانەی شیری چینیان تێدایە)”.
ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە شیرەکە بە هەماهەنگی لیژنەکانی قائیمقامییەت لە بازاڕەکان کۆبکرێنەوە و لەناوببرێن و لە ئەنجامی کارەکە وەزارەتەکەیان ئاگاداربکرێتەوە”.

ب ح