مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە، بەغدا بڕیاریدا بە خەرجكردنی زیاتر لە 76 ملیار دیناری شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی كوردستان.
سەروەر هاواری، بریكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند “لە كۆی 500 ملیار دینار كە حكومەتی عیراق بۆ شایستەی دارایی سەرجەم جوتیارانی وڵات بۆ ساڵی 2025 خەرجی كردووە، پشكی جوتیارانی هەرێمی كوردستان 76 ملیار و 294 ملیۆن دینارە”.
وتیشی “لەو بڕەی كە بۆ هەرێمی كوردستان خەرجكراوە، بڕی 29 ملیار و 93 ملیۆن و 449 هەزار دینار بۆ سلێمانی، 24 ملیار و 815 ملیۆن و 610 هەزار دینار بۆ هەولێر و 22 ملیار و 385 ملیۆن و 125 هەزار دیناریش بۆ دهۆك دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد” دوای خەرجكردنی ئەو شایستە دراییانە، ئێستا تەنیا نزیكەی حەوت ملیار دینار لە شایستە داراییەكانی جوتیاران لەلای حكومەتی فیدراڵ دەمێنێتەوە”.
ئ پ