مه‌ودا میدیا-
محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران و سه‌رۆكى شاندى ئێران بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “هێزه‌كانمان ئاماده‌ن و پێویستە ئەمه‌ریکا لە لێدوانەکانیاندا وریا بن”.
شاندى دانوستانكارى ئێران له‌دواى هەڕەشەکانی ترەمپ دانوستانەکانی بێرگنستۆکی سویسراى بەجێهێشتووه.
شاندی دانوستانکاری ئێران لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، شاری بێرگنستۆکیان بەجێهێشت و دانوستانەکان راگیران.
بەپێی زانیارییەکانی تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران، شاندەکە جەختیان کردووەتەوە کە دانوستاندن لەسەر هەر بابەتێکی دیکە رادەگرن تاوەکو شەڕ لە لوبنان کۆتایی دێ.
ع