وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران ئاشکراکرا

مەودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق ئاشکرایکرد کۆمپانیاکان و لایەنە پاڵپشتییەکانی وەزارەت ئامادەکارییەکی تەواویان کردووە بۆ دەستپێکردنی وەرگرتنی بەرهەمی جووتیاران و پرۆسەکەش لە رێگەی کۆمپانیای گشتیی میزۆپۆتامیا بۆ گەنم و کۆمپانیای عیراقی بۆ بەرهەمهێنانی تۆو ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق رایگەیاند “پرۆسەکە لە 16ی ئەم مانگە بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ناوەڕاست و باشوور، دواتر لە یەکی حوزەیران بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باکوور دەستپێدەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” پێویستە بەرهەمهێنەرانی گەنم خاوەنی بڕوانامەی پشکنینی مەیدانی پەسەندکراو بن، کە لەلایەن بەشی تاقیکردنەوە و بڕوانامەدانی تۆوەوە دەرچووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئامانج لەم خشتەیەدا دەستەبەرکردنی یەدەگێکی ستراتیژیی گەنمی پلە بەرزە بۆ دابینکردنی تۆوی جووتیاران لە سەرەتای وەرزی چاندنی داهاتوو”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان