حکومەت کۆگای غازی نییە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد پێشتر بەرهەمی رۆژانە (70) تانکەر بوو (35) بۆ کارگەکان و (35) کۆمپانیا بە بازرگانی دەیفرۆشت، لە چەند رۆژی رابردوودا هەوڵێکی زۆریانداوە یەک هێڵ کراوەو رۆژانە نزیکەی (18) تانکەر غاز زیاد بکرێت.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “بڕیارە لە سبینێوە بەرهەمهێنانی غاز زیاد بکرێت ئەگەر گرفت دروست نەبێت، بەڵام گرنگی زیاتر بە کارەبا دەدرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گرفتی گەورە ئەوەیە، حکومەتی هەرێم تەنانەت یەک کۆگای غازیشی نییە، واتە یەدەگی یەک رۆژ، ئەوەی کۆگای هەیە کۆمپانیایە و بە بازرگانی دەیفرۆشن”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە حکومەتی هەرێم لە سەرجەم شارەکان کۆگا گەورەی تایبەت بە غاز دروستب کات و لە زیادبوونی بەرهەم یەدەگ هەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان