بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە وەک کورد، یەک چارەنووسمان هەیە

مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی لە ساڵیادی کارەساتی تەقینەوەکانی 1ی شوبات لە هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لەبەردەم گڵکۆی شەهیدە سەرکردەکانمان، کادر و لایەنگری یەکێتی و پارتی و ئەو هاونیشتمانییانە دادەنێین کە شەهیدبوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێمە وەک کورد، یەک چارەنووسمان هەیە، بۆیە بە رۆحییەتێکی کوردانەوە کار دەکەین بۆ پاراستنی ئامانجە باڵاکان و رووبەڕووی تیرۆر و تۆقاندن دەبینەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “لەم رۆژدا جەخت لە پاندبوون بە هاوبەشێتی و برایەتی و یەکبوونمان لەپێناو خەڵک و خاک و نەتەوەکەمان دەکەینەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان