چوار ئامێری شووشتنەوەی گورچیلە بۆ چەمچەماڵ دابینکرا

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ رەزامەندی وەزیری تەندروستیی عیراقی بۆ مەبەستی دابینکردنی چوار ئامێر بۆ سەنتەری گورچیلەی قەزای چەمچەماڵ وەرگرتووە.

پۆڵا شەھید سیروان دێڕەشەیی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “داوایان کردووە چەمچەماڵ بخرێتە نێو گرێبەستی کۆمپانیای ( دەیلەزە) بۆ دابینکردنی پێداویستی نەخۆشانی گورچیلە، بەخۆشحاڵییەوە وەزیر رەزامەندی لە سەر نووسراوەکەی دەربڕیوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەئێستایشدا بارودۆخی دارایی هاوکار بێت سەنتەری گورچیلەی قەزاکە و نەخۆشانی سنوورەکە سوودمەند دەبن لە پێویستییەکانی چاودێریکردنی نەخۆشانی گورچیلە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان