مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد سەرەڕای بەربەرستەکانی ئەمەریکا، لەگەڵ عومان گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر دیاریکردنی نەخشەی گواستنەوەی دەریایی لە گەرووی هورمز.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “دانووستانەکانی نێوان تاران و مەسقەت پێشکەوتنی ئەرێنی بەخۆوە بینیوە و لەسەر نەخشەی هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز رێککەوتوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و عومان سەربەخۆیە لەنێوان دوو دەوڵەتی سەر کەناراوی هورمز کراوە بۆ دەستەبەرکردنی گواستنەوەی دەریایی و ئارامی کەشتییەکان”.
ئەوەشی خستەڕوو “گفتوگۆکانی نێوان ئێران و عومان نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستا دەستیپێکردووە، هەرچەند لەلایەن ئەمەریکا و دەوڵەتانی ترەوە ئاستنەگ بۆ رێڕەوی گفتوگۆکانیان دروستکراوە، بەڵام سەرئەنجام هەردوو وڵات گەیشتنە ئەنجامێکی ئەرێنی”.
ب ح