مه‌ودا میدیا-
به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى رووناكى كه‌میكردوه و به‌هۆیه‌وه له هه‌رێمى كوردستان چه‌ند كاتژمێرێك كاره‌با كوژاوه‌ته‌وه.
ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای پارێزگاى سلێمانی رایگەیان “بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکردووە و لۆد کەوتوەتە سەر بەشێک لە فیدەرەکان، بەهۆیەوە بۆ ماوەیەکی کاتی ئەو فیدەرانە دەکوژێنەوەو کارەبا دەبڕێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “کێشەکە تەکنیکییە و لەهەوڵداین بۆ ئەوەی بەزووترین کات کێشەکە چارەسەر بکەین و كاره‌باى 24 كاتژمێریی بۆ هاوڵاتییان دابین بكرێت”.
پێشتریش وه‌زاره‌تى كاره‌با رایگه‌یاند “له هه‌ولێر رۆژانه له نێوان 20 بۆ 22 كاتژمێر كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابینده‌كرێت.
ع