داهاتى پارێزگاى سلێمانى زیادیكردووه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى داتایه‌كى سایتى شه‌فافیه‌ت بۆ داهاتى نانه‌وتى سنورى پارێزگاى سلێمانى، داهاتى هه‌فته‌ى رابردوو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه‌.

به‌پێى سایته‌كه‌ “هه‌فته‌ى رابردوو پارێزگاى سلێمانى داهاته‌كه‌ى 19 ملیار و 7 ملیۆن و 833 هه‌زار دینار بووه‌”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ى رابردووتر داهاتى نانه‌وتى سنوره‌كه‌ 13 ملیۆن و 636 ملیۆن و 665 هه‌زار دینار بووه‌.

ئاشكراكردنى داهاتى سنورى پارێزگاى سلێمانى له‌ كاتێكدایه‌، تا ئێستا دیار نییه‌ داهاتى سنورى پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆك چه‌نده‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان