پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

سایلۆی سلێمانی ئەو جووتیارانە ئاگادار دەکاتەوە کە بۆ ساڵی 2025، گەنمیان رادەستی سایلۆکەیان کردووە سبەینێ سەردانی هۆبەی ژمێریاریی سایلۆکەیان بکەن.

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند “داوا لە جووتیاران دەکەن لە مستندی ژمارە پسووڵەی (1531) بۆ مستندی ژمارە پسووڵەی(1850) سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە ئەو جووتیارەی گەنمەکەی بە ناوەوە رادەستکراوە خۆی ئامادە بێت یان کەسی ئامادەبوو وەکالەتی پێبێت، لەسەر داوای بانک هەر کەسێک وەکالەتەکەی ساڵی بەسەر دا تێپەڕبووبێت دەبێت لە لایەن ئەو فەرمانگەی دادنووسەی لێوەی دەرچووە بۆ ساڵی 2026، پشتڕاستبکرێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان