مهودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئازاری 2026، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە. تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکە خستنەڕووی ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دۆناڵد ترەمپ و بافڵ تاڵەبانی بوو.
بەگوێرەی راگەیەندنراوەکە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بەرچاوڕوونی داوە لەبارەی ئامانجەکانی ئەمەریکا لەم جەنگەدا و سوپاسی رۆڵی یەکێتیی کردووە لە عیراقدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوە داوە، ترەمپ دەرفەتێکی پێشکەش کردووە بۆ تێگەیشتن لە ئامانجەکان و بنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێز لە نێوان ئەمەریکا و عیراق.
دۆخی سوریا و کۆبوونەوە لەگەڵ نێردەی ترەمپ لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی باسی لە کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆک ترەمپ و مەزڵوم عەبدی کردووە تێیدا جەخت لە مسۆگەرکردنی سوریایەکی دەستووری کراوەتەوە کە مافی تەواوی پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت، هەروەها جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی 29ی کانونی دووەمی نێوان سوریا و هەسەدە کراوەتەوە.
یەکێتی پێیوایە باشترین چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، ئەولەویەت لای یەکێتیی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و سەروەریی خاکی عیراقە.
هاوکات بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندووە، یەکێتیی ئامادەیە هەموو پەیوەندییەکان بخاتەگەڕ لەپێناو ئاشتی و ئارامی بۆ عیراق و ناوچەکە.
ع