مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، گۆڕانكاریی له چه‌ند پۆستێكى ئه‌منیی سنورى سلێمانى كرا.
له مه‌راسیمێكدا كه قوباد تاڵه‌بانی وه‌كو جێگری سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌ره‌شتی كرد، عەمید خالید محەمەد قادر وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان و عەقید هەوار مەجید قادر وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستبەکاربوون.
قوباد تاڵەبانی رایگه‌یاند، ئاسایش هێزێک نییە بۆ ترساندن، بەڵکو هێزێکە بۆ رەواندنەوەی ترسی هاوڵاتییان، پێویستە لەمەودوا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیریی و دامەزراوەکانی تر بە پلان و بەرنامەی نوێوە کاربکرێت بۆ بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی رۆشنبیری هێزەکان و باشترکردنی مامەڵەی هێزەکان لەگەڵ چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگا.
ع