مونا قەهوەچی: بە بەرپرسیارێتییەوە دەنگی گەلەکەم دەگەیەنم

مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان ئاشکرایکرد لە سیاسەتدا گرنگ نییە پارتێک گەورە بێت یان بچووک، ئەوەی گرنگە نوێنەرایەتی ئیرادەی خەڵک بکات.

مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان رایگەیاند “پارتەکەیان سەرەڕای هەموو ئاڵەنگاریی و دژوارییەکان، بە هێزی خۆی و پشتگیریی جەماوەرەکەی توانیویەتی بە سەربەرزی رابوەستێت و بە دڵنیایی و ئیرادەیەکی بەهێز درێژە بە رێگای خۆی بدات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “وەک دوێنێ، ئەمڕۆش بەبێ لادان لە بنەما و هەڵوێستەکانی، خەباتی خۆی بەردەوام دەکات و لە داهاتووشدا بە سەرکەوتوویی درێژە بە ئەم رێبازە دەدات و دەنگ و داواکارییەکانی گەلەکەی بە بەرپرسیارییەوە دەگەیەنێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان