ناتانیاهۆ: تاكه‌ رێگا له‌ناوبردنى رۆژێمى ئایه‌توڵڵاكانه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌ په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى له‌ وتارێكدا ئه‌وه‌ى باسكرد، كه‌ تاكه‌ رێگا بۆ له‌ناوبردنى ئێران، كۆتایی هێنانه‌ به‌ رژێمى ئایه‌توڵڵاكان.

بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل لە پەرلەمانی وڵاته‌كه‌ى (کنێست) وتى “به‌رده‌وامیدان به‌ شه‌ڕ له‌ دژى ئێران تا كۆتایی هێنان به‌ رژێمى ئه‌و وڵاته‌، چونكه‌ ئه‌وان مه‌ترسین”.

باسى له‌وه‌شكرد “تاکە رێگا بۆ لەناوبردنی هەڕەشەی ئێران، رووخاندنی رژێمی ئایەتوڵڵاکانە، ئەگەر وا نەکەین، لە داهاتوویەکی نزیک دا تاران دەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی و جیهانیش قبووڵی دەکات”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئێران و هێرشه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن، ئێران ده‌ستى به‌ ئه‌تۆم نه‌گات و نه‌بێته‌ خاوه‌نى”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان