گەشتە ئاسمانییەكان یان بۆ ئێرانیش بەردەستە یان بۆ كەس بەردەست نییە

مەودا میدیا-
محەممەد موخبەر، راوێژكاری رێبەری باڵای ئێران ئەمڕۆ هەینی هۆشداری دا كە هەر قەدەغەكردنێكی گەشتە ئاسمانییەكانی ئێران بە قەدەغەكردنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ وڵاتانی دیكەی ناوچەكە كۆتاییدێت.

ئەو راوێژكارەی رێبەری باڵای ئێران لە پۆستێكیدا لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاندووە “ستراتیژی ئێران روونە، یان گەشتە ئاسمانییەكان لە ناوچەكەدا بۆ هەمووان بەردەستە، یان لەبەردەستی كەسدا نییە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە “ئەگەر ئێران لە مافی فڕین و گەیشتن بە خزمەتگوزارییەكانی فڕۆكەخانە بێبەش بكرێت، هیچ وڵاتێكی دیكەی ناوچەكەش لەو مافە سوودمەند نابێت”.

باسی لەوەش كردووە “هاوئاهەنگی هەر وڵاتێك لەگەڵ ئەمەریكا لە جێبەجێكردنی سیاسەتی دوژمنكارانەی دژ بە وڵاتەكەی، لە یادەوەری گەلی ئێراندا بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە”.

ئەو لێدوانەی موخبەر لە كاتێكدایە كە گەشتە ئاسمانییەكانی ئێران بۆ چەند فڕۆكەخانەیەكی ناوچەكە و گەڕانەوەیان لەلایەن ئەمەریكاوە راگیرا، ئەمەش دوای ئەو سنوورداركردنانەی كە بەسەر كەرتی فڕۆكەوانی ئێراندا سەپێندرا.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان