بەغدا تەنها سێ گوژمە پارەی خەرجکردووە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی ئاشکرایکرد جووتیارانی هەرێمی کوردستان کەمتر لە نیوەی پارەی گەنمی وەرزی رابردوویان وەرگرتووە.

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی رایگەیاند “تاوەکو ئێستا تەنها سێ گوژمە پارە لەلایەن بەغداوە بۆ جووتیارانی هەرێم خەرجکراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جووتیارانی هەرێم نزیکەی 400 هەزار تۆن گەنمیان رادەستی بەغدا کردووە، کە بەهاکە زیاتر لە 320 ملیار دینار، بەڵام پڕۆسەی خەرجکردنی پارەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت”.

ئەوەشی خستەڕوو ” تاوەکو ئێستا 97 ملیار دینار بۆ جووتارانی هەرێمی کوردستان خەرجکراوە و بڕی 223 ملیار دیناری لای حکومەتی عیراق ماوە و خەرج نەکراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان