مەودا میدیا-
سیناتۆرێکی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا ئاشکرایکرد واشنتۆن پشتی لە کوردەکان نەکردووە و رێگرییان لە پێشرەوییەکانی چەکدارانی جۆلانی بۆ ناوچە کوردییەکان کردووە.
لیندسی گراهام، سیناتۆری دیاری کۆمارییەکان رایگەیاند “ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) ھاوپەیمانی سەرەکیی ئەمەریکا بوون لە شەڕی دژی تیرۆر و پێویستە لە سوریای نوێدا پێگەیەکی شایستەیان ھەبێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، لیندسی گراهام بە هاوکاریی سیناتۆر ریچارد بلومێنتڵ، پرۆژە یاسای (پاراستنی کورد) پێشکەشی ئەنجومەنی پیران کرد، بەپێی پرۆژە یاساکە سزای تووندی ئابووریی بەسەر ھەر لایەنێک، حکومەتێکدا دەسەپێندرێت کە ھاوکاریی سەربازیی دیمەشق بکات بۆ ھێرشکردنە سەر کورد و شەڕڤانان.
ب ح