مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە راگرتنی شەڕ و ئاگربەست لەنێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران ئاشکرایکرد تاران براوەی ئەم جەنگەیە و ئەمەریکا ناچار بووە پڕۆژە 10 خاڵییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەسەند بکات.
محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “هەمووان لە جەنگدا تووشی زیان دەبن بەڵام ئەنجام گرنگە ئەوەی تاوەکو ئێستا براوەیە کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە بەرانبەر هەموو دنیا شەڕ دەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بۆ لەمەودوا ئەمەریاک ناتوانێت وەک وڵاتێکی زلهێز لە جیهان خۆی نمایش بکات، ئیسرائیلیش پێگەی پێش جەنگەکەی لەدەستداوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
ب ح