مەودا میدیا-
بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایكەوە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردوە و دەڵێت” بەڵێن دەدەین كار بۆ بەهێزتركردنی زمانی كوردی لە تەواوی بوارەكاندا بكەین”.
دەقی پەیامەكە:
لە رۆژی جیهانیی زمانی دایكدا، پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی خەڵكی كوردستان و هەموو ئەو رۆڵە دڵسۆزانەی نیشتمانەكەمان دەكەم كە خەباتیان بۆ بەرزڕاگرتنی زمانەكەمان كردووە.
بە شانازییەوە زمانی شیرینی كوردی، زمانی ئێمەیە و هێمای شوناسی نەتەوەییمانە، ئەركمانە پارێزگاری لەم سامانە بەنرخە بكەین كە پێشینانمان بۆیان جێهێشتووین.
لەم رۆژەدا جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایك بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشی هەموو تاك و پێكهاتەكانی كۆمەڵگەیە و بەڵێن دەدەین كار بۆ بەهێزتركردنی زمانی كوردی لە تەواوی بوارەكاندا بكەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان