مهودا میدیا-
میدیاکانی ئێران ئهمڕۆ چوارشەممە بڵاویانكردهوه، کەشتییەکی کۆنتێنەری بیانی لە گەرووی هورمز دوای چوونە ناو ئاوە قووڵەکان لە دەرەوەی رێڕەوی کەشتیوانی دیاریکراو کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دیاریكرابوو، كرایه ئامانج.
سوپاى پاسدارانى ئێران هۆشدارییان داوهته کەشتییەکان لە کەناڵی دیاریکراوی باشووری دوورگەی لاراکی ئێران سوود وەربگرن، کە تاران بە تاکە رێڕەوی پەسەندکراوی ئەو کەشتیانەی دەزانێت کە دەچنە ناو گەرووەکە و دەردەچن.
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران بڵاویکردەوە “کەشتییەکە دوای لادان لە رێڕەوی دیاریکراو لە گەرووی هورمز كراوهته ئامانج”.
میدیاكانى ئێران کەشتییە زیانلێکەوتووەکەی وەک کەشتییەکی کۆنتێنەری بیانی ناساندووە بەڵام وردەکارۆی زیاتری نەخستووەتەڕوو.
ئەوەشی خستوهتەڕوو “کۆمپانیاکانی کەشتیوانی لە گەروودا دەبێت رێنماییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران جێبەجێ بکەن”.
ع