مهودا میدیا-
وەزیری پێشووی بهرگریی ئەمهریکا دانی بە كهمبوونهوهى تەقەمەنی سەربازیی ئهمهریكا دەنێت لە کاتی شەڕ لەگەڵ ئێران، دهشڵێت، ئێران متمانهى به خۆى ههیه بۆیه مهرج بهسهر ئهمهریكا دادهنێت.
مارک ئێسپەر، وەزیری پێشووی بهرگریی ئەمهریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی نیوز وتى “ئەو مەرجە نوێیانەی کە ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و دەستپێکردنەوەی کەشتیوانیی لە ئاستی پێش جەنگدا خستووەتەڕوو، نیشانەی ئەوەیە کە بەرپرسانی ئێران متمانەیان بە هەڵوێستی خۆیان هەیە لە دانوستانەکان و ئەو ھێزەی کە لە کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز ھەیانە”.
ئاماژەی بەوەشکرد “ئەم هەڵوێستە ئەوە دەردەخات کە ئێران پێی وایە دەستی باڵای هەیە و سەردەکەوێت، مەرجە نوێیەکانی ئێران ئەوە دەردەخەن کە تاران بوێرتر بووە و متمانەی بە پێگەی خۆی هەیە لە جیهاندا”.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ئێسپەر باسی لە کەمیی بەشێک لە تەقەمەنی ئەمهریکا کرد لە کاتی شەڕی ئێستا لەگەڵ ئێران و هەوڵەکانی حکومەت بۆ زیادکردنی بەرهەمەکانیان.
باسى لهوهشكرد “حکومەتی ئەمهریکا بە چەندین شێوە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەدات، بەڵام کاتێک نزیکەی دوو ساڵ دەخایەنێت بۆ دروستکردنی مووشەکی پاتریۆت، ئەو رێکارانەی ئێستا دەگیرێنەبەر لە کورتخایەندا کاریگەرییان نابێت، هەرچەندە دەبێت بە رێکاری ستراتیژیی بگیرێتەبەر”.
ع