ئه‌مه‌ریكا و ئێران خه‌ریكه‌ ده‌گه‌نه‌ ئاگربه‌ست

مه‌ودا میدیا-

سەرچاوەکان باس لە دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەکەن بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی 45 ڕۆژە، کە وەک هەنگاوێک بۆ کۆتاییهێنانی جەنگ دادەنرێت.

ماڵپەڕی ئەکسیۆسى ئه‌مه‌ریكى، بە پشت بەستن بە چوار سەرچاوەی ئەمەریکی، ئیسرائیلی و خۆرهەڵاتی، بڵاویکردووەتەوە کە ئەمەریکا و ئێران، لەگەڵ ژمارەیەک نێوەندگیری ناوچەیی، دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی 45 ڕۆژە.

ئەم هەنگاوە وەک ئامادەکارییەک بۆ وەستاندنی یەکجارەکیی جەنگ لێکدراوەتەوە، تا ئێستا، کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وەڵامی داواکارییەکانی رۆیتەرزیان نەداوەتەوە سەبارەت بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم زانیارییانە.

بەپێی هەواڵەکە، لایەنە نێوەندگیرەکان خەریکی گفتوگۆن لەسەر خاڵەکانی رێکەوتنەکە و دابەشکردنیان بەسەر دوو قۆناغدا، قۆناغی یەکەم بریتییە لە راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 45 ڕۆژ، کە لەو ماوەیەدا گفتوگۆکان بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێکی کۆتایی دەست پێدەکەن.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان