مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌باى سلێمانى نرخی كارەبای موەلیدەی دەرەوەی شار و ستییەکانى ناوشار بۆ مانگی (6) دیاری كرد.
به‌گوێرەی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا بۆ مانگی حوزەیران، نرخی كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (53) دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزا و ناحییانەیە،كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن.
سەبارەت بە موەلیدەی ستییەکانیش، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک بۆ مانگی حوزەیران بریتییە لە (345) دینار.
هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (324) دینارە.
ع