مهودا میدیا-
بەگوێرەی ئاژانسی شینخوای چینی، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین داوای لە پاکستان کردووە هەوڵەکانی نێوەندگیریی لە نێوان ئێران و ئەمهریکا چڕتر بکاتەوە و یارمەتی چارەسەرکردنی پرسی کردنەوەی گەرووی هورمز بدات.
بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەریی شینخوا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، وانگ یی، لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی، ئیسحاق دار وهزیرى دهرهوهى پاكستان قسەی کردووە.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا بگاتە چین کە هاوبەشی ستراتیژی و ئابووریی سەرەکی ئێرانە.
بهپێى ئاژانسه چینییهكه شینخوا ئاماژەی بەوەشکردووە ” وانگ یی داوای لە پاکستان کردووە هەوڵەکانی نێوەندگیریی چڕبکاتەوە و بەشداریی بکات لە چارەسەرکردنی دروستی ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە کردنەوەی گەرووی هورمزەوە هەیە”.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، وانگ یی وتویهتى “چین بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی نێوەندگیریی پاکستان و بەشداریی خۆی لەم رووەوە دەکات”.
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە “هەردوولا جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئاگربەستی هەمیشەیی و دڵنیابوون لە بەردەوامی رەوتی ئاسایی هاتوچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز کردەوە”.
پرۆسەی دیپلۆماسی بە ناوبژیوانی پاکستان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە گەیشتووەتە چەقبەستوویەک، رۆژی سێشەممەی رابردوو، حکومەتی ئێران بیرۆکەی هەموارکردنەوەی پێشنیارەکانی رەتکردەوە، بە وتەی ترەمپ، بەتەواوی قبوڵکراو نییە.
ع