مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، له پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2027، هه‌رێم و به‌غدا له سێ بابه‌تدا كێشه‌یان هه‌یه.
دیلان غەفور، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عبراق رایگه‌یاند “له پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتیی عیراق، چارەنووسی پشکی هەرێم لە بودجەدا، کێشەی نەوت و سەرژمێری یەکلایی نەکراونەتەوە”.
باسى له‌وه‌شكرد “بەغدا پشکی هەرێمی بە 12.7٪ دیاری کردووە و هەرێمیش داوای 14.14٪ دەکات، ئه‌مه كێشه‌یه‌و یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بەغدا داوای 400 هەزار بەرمیل نەوت دەکات و هەرێمیش بەوە رازی نییە، هاوكات، عیراق داهاتی باج و گومرگ بە سیادی دەزانێت، بەڵام هەرێم دەڵێت سیادی نییە”.
ع