مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى رووداوێكى قورسى هاتوچۆ له ناو شارى كه‌ركوك، یانزه كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو برینداربوون.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، رووداوێكى قورسى هاتوچۆ له كه‌ركوك روویداوه، بارهه‌ڵگرێك كۆنترۆڵى له ده‌ستداوه‌و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى تر كردووه به‌ژێره‌وه.
به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، له رووداوه‌كه‌دا پێنج كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداو شه‌ش كه‌سى تریش برینداربوون.
هه‌تا ئێستا پۆلیسى كه‌ركوك و نه‌خۆشخانه‌ى شاره‌كه له باره‌ى رووداوه‌كه‌وه دوایین زانیاریی و قوربانییه‌كانیان رانه‌گه‌یاندووه.
ع