بومەلەرزەیەكی بەهێز باكوری كوردستانی هەژاند

مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 5 پلەی رێختەر باكووری كوردستانی هەژاند و لە پێنج پارێزگایش بە تەواوی هەستی پێكراوە بە هۆی بەهێزییەكەیەوە.

بەپێی راپۆرتێكی ناوەندی بەڕێوەبردنی فریاگوزاریی و قەیرانەكان لە توركیا” بوومەلەرزەكە كاتژمێر 06:20 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 18ـی تەممووز، لە شارۆچكەی مەلەتیای كۆن روویداوە و چەقی بومەلەرزەكە ئەو شارۆچكەیە بووە”

راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەكەوە لە پێنج پارێزگای تر هاوڵاتیان هەستیان بە بومەلەرزەكە كردووە لەوانەش، پارێزگاكانی مەلەتیای نوێ، سەمسوور، ئێلازیغ، رەحا و دێرسم، هەربۆیەش بەهۆی ترس و دڵەڕاوكێوە بەشێكی زۆری دانیشتووانی ئەو شوێنانە لە ماڵەكانیان چوونەتە دەرەوە و لە كۆڵان و شەقامەكاندا ماونەتەوە”.

باسی لەوەش كردووە” دوای ماوەیەك لە مانەوەی هاوڵاتییان لە دەرەوە، دۆخەكە ئاساییبووەتەوە و هیچ ترسێكیان نەماوە، بۆیە سەجەمیان گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان