محەمەد حاجی مەحمود داوای دەرکردنی ئەم کەسانە دەکات

مەودا میدیا-

سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئاشکرایکرد هەرێمی کوردستان و بەغدا ناگەنە ئەنجام، چونکە داواکارییەکانی بەغدا لەوانەیە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە قبوڵ نەکرێن.

محەمەد حاجی مەحمود، سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند “ئەو کەسانەی سکاڵا لە دژی هەرێمی کوردستان دەکەن لە بەغدا، گومانی هه‌یه‌ باوكیان كورد بێت، دەبێت شاربه‌ده‌ر بكرێن، ئه‌ركی حکومەت، پەرلەمان و دادگای كوردستانه‌ رێگه‌ نه‌دات ئه‌م كه‌سانه‌ ئاو و هه‌وای كوردستان هه‌ڵبمژن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەپێی دەستووری عیراق مافی تاک و کۆمەڵ دیاریکراوە و حکومەتی عیراق ناتوانێت لەسەر داواکاریی ئەوان هەنگاو دژبە هەرێمی کوردستا بگرێتەبەر، بۆیە دەبێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێگه‌ نه‌دات كه‌سێك بێت شكات بكات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت و قه‌واره‌ سیاسییه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه”.

ئەوەشی خستەڕوو “درەنگ نییە بۆ چارەسەری کێشەی کورد، لە ماوەی 50 ساڵ خەبات و کوردایەتیدا، هیچ دەوڵەتێک داوای هاوکاریی لە دژی حیزبێکی تری لێ نەکردوون، بەڵام پێی ناخۆشە هێزێکی دەرەوەی هەرێم خاکی کوردستان و قەزای شنگال رادەستی هێزەکانی عیراق بکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان