مه‌ودا میدیا-
نرخى ته‌ماته‌ى ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌رزانبووه و هۆكاره‌كه‌شى بۆ زۆرى به‌رهه‌مى ناوخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌پێى ئه‌و نرخانهى له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتو‌كاڵى پارێزگاى سلێمانى دیاریكراون، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى یه‌ك كیلۆ ته‌ماته‌ى ناوخۆ به 200 بۆ 300 دینار دیاریكراوه، ئه‌وه‌ش كه‌مترین نرخه له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوو.
بڕیار سه‌لمان، له عه‌لوه‌ى سلێمانى كار ده‌كات به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى ته‌ماته‌ى ناوخۆ زۆر هه‌رزانبووه و ته‌ماته‌ى خوار و ناوه‌ڕاستى عیراق پێگه‌یشتووه و ته‌ماته‌یه‌كى زۆر له بازاڕ و عه‌لوه‌یه”.
وتیشى “ئێستا باشترین جۆرى ته‌ماته نرخه‌كه‌ى له عه‌لوه 500 دیناره، له ده‌ریشه‌وه دوكانداره‌كان كیلۆى ده‌ده‌نه 750 دینار، یان كیلۆ نیوێك به هه‌زار دینار”.
له ماوه‌ى شه‌ڕى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له مانگى ئادار و نیسان، نرخى یه‌ك كیلۆ ته‌ماته بۆ 2500 دینار گرانبوو.
ع