مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی کاتیی سوریا لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد لەسەر داوای حکومەتی تورکیا تەواوی ئەو ناوەندانەی خوێندن کە لە باکووری سوریا کرابوونەوە دادەخرێن و دەخرێنەوە سەر وەزارەتەکەیان، ئەم هەنگاوەش لەلایەن ئەنجومەنی خوێندنی باڵاوە جێبەجێ دەکرێت.
وەزارەتی خوێندنی حکومەتی کاتیی سوریا رایگەیاند “بە بڕیاری سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەو پەیمانگانەی لە ناوچەکانی(جەرابلس، ئەلباب، ئەعزاز و عەفرین) کە وانەی پەروەردەییان تێدا دەوترایەوە و سەر بە زانکۆکانی تورکیا (وەک دیلۆک و زانستە تەندروستییەکان) بوون، دادەخرێن و دەخرێنەسەر زانکۆی حەڵەب”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای داگیرکردنی شاری عەفرین لە 20ی کانونی دووەمی ساڵی 2018، لەلایەن سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان لە سوریا دەیان قوتابخانە و پەیمانگا بە زمانی تورکی لەسنووری عەفرین کرانەوە بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە داگیرکراوەکان.
ب ح