مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی عیراق ئاشکرایکرد پاراستنی هێڵی بۆرییە نەوتییەکان ئەرکی لەپێشینەی حکومەتە و تەنها لە ناوچەیەکی جوگرافیی دیاریکراودا کورت نابێتەوە، بەڵکوو تەواوی وڵات دەگرێتەوە.
حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند “هیچ ناکۆکییەک لە نێوان یەکە سەربازییەکانی ناوچەجەرف ئەلسەخردا نییە و دەوڵەت تایبەتمەندی دەداتە ناوچەکە بۆ نۆژەنکردنەوە و گەڕاندنەوەی زیانلێکەوتووان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێنمایی بە دەزگا ئەمنییەکان دراوە و بەدواداچوون بۆ هەموو گومانەکانی بەقاچاخبردنی نەوت بکەن و لایەنە تایبەتمەندەکانیش راپۆرت و زانیارییان پێشکەش بە سەرۆک وەزیران کردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ پاراستنی هەموو ناوچەکانی عیراق و رێگە بە گەڕانەوەی هیچ نیگەرانییەکی پێشوو لە جەرف ئەلسەخر نادەن، متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بە عیراق زیاتر بووە”.
ب ح