ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

مەودا میدیا-

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی کۆبووەوە و بڕیاریدا بە دابینکردنی گازوایل بۆ موەلیدە ئەهلییەکان و پاراستنی ژینگە و رێگریکردن لە کۆچی ناوخۆیی.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “عەلی زەیدی بڕیاریداوە چارەسەری بنەڕەتی بۆ پرسی پیسبوونی ژینگە و پاراستنی ئاوی رووباری دیجلە و شوێنەوارەکانی وشکەساڵی لەو ناوچانە بکرێت کە بەهۆی کەمئاوییەوە خەڵکەکەی کۆچیان کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رەزامەندیی دا لەسەر پڕۆژەیاسای (دەستەی چاودێریی نێوخۆیی فیدراڵی) و کشانەوەی پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانیی شارستانی لە پەرلەمان، هەروەها بڕیاردرا بەبۆنەی یادکردنەوەی کوژرانی ئیمام حسێن و رۆژی عاشورا، رۆژی پێنجشەممە بکرێتە پشوو”.

ئەوەشی خستەڕوو ” بڕیاردرا بۆ مانگەکانی تەموز و ئابی داهاتوو، بڕی 45 لیتر گازوایل بۆ هەر 1 کەیڤیئەی (KVA) بەخۆڕایی بدرێتە خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان، بەو مەرجەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان لە 20 کاژێر لە رۆژێکدا کەمتر نەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان