سایلۆی گەرمیان جووتیاران ئاگادار دەکاتەوە

مەودا میدیا-

سایلۆی گەرمیان داوا لەو جووتیارانە دەکات (گەنم)یان رادەستی سایلۆی گەرمیان کردووە، سەردانی سایلۆکەیان بکەن بەمەبەستى وەرگرتنى چەکی شایستە داراییەکانیان.

سایلۆی گەرمیان رایگەیاند “ئەمرۆ چەکی پارەی گەنمی ئەو جووتیارانە دابەش دەکرێت کە گەنمەکانیان بۆ ساڵی 2025 رادەستی سایلۆی گەرمیان کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەبێت ئەو کەسەی گەنمەکەی بە ناوە رادەست کراوە خۆی ئامادە بێت یان وەکالەتی دادونوسی بۆ کەسی ئامادەبوو کردبێتەوە بە هیچ شێوەیەک چەکی کەس نادرێت بە کەسێکی تر، پێویستە کەسی ئامادە بوو کارتی نیشتمانی پێبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان