هێمن میرانی: بە دوو رێگا سەرپێچیکار سزا دەدرێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم سەبارەت بە هەوڵەکانی پاراستن و رێگری لە پیسکردنی ژینگەی کوردستان دوو رێگای بۆ سزادانی سەرپێچێکاران ئاشکراکرد

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند “بەپێی یاسا و رێنمایی دەستەی ژینگە، سزای پیسکردنی ژینگە لە 100 هەزار دینارە و تاوەکو هەشت ملیۆن دینار دەستپێدەکات، واتە هاوڵاتیی لە شوێنە گەشتیارییەکان پاشماوە فڕێبدات لەلایەن کارمەندانی شارەوانیی و پۆلیسی دارستانەوە دەتوانن لە 100 هەزار تاوەکو هەشت ملیۆ دینار سزای ئەو هاوڵاتییە بدەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر کەسێک لە ئۆتۆمبێلەوە پاشماوە فڕێ بدات لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆوە بڕی 40 هەزار دینار سزا دەدرێت، لەئێستا کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی و ئەمنییەکان دیزایینکراوە لە کاتی فڕێدانی زبڵ وەک سزا دەخوێنێەوە و تۆماری دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “هاوڵاتییانیان ئاگادارکردووەتەوە ببنەبەشێک لە پرۆسەی پاراستنی ژینگە، کە دەبینن کە سەرپێچیکارێک ژینگە پیس دەکات وێنەی بگرێت و بینێرێت بۆ هێڵە گەرمەکان تاوەکو سزا بدرێت ئەمەش مانای ئەوە نییە هاوڵاتییان بکەن بە سیخوڕ بەڵکو هاوکاردەبن لە پاراستنی ژنگەی کوردستان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان