مه‌ودا میدیا-
ئه‌مساڵ به‌هۆى زۆرى باران بارین و له‌بارى كه‌شوهه‌وا و زۆرى ئاو، به‌رهه‌مى هه‌نارى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به رێژه‌یه‌كى زۆر باش زۆر بووه و ده‌یان هه‌زار تۆن به‌رهه‌م ده‌بێت.
به‌پێى داتایه‌كى نافه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی پارێزگاى هەڵەبجە “بەرهەمی ساڵانە هەناری هەڵەبجە دەگاتە نزیكەی 40 هەزار تۆن و ئەو بڕەش زیاترە لە بەرهەمی ناوخۆ و لە توانایاندایە هەناردەی دەرەوەشی بکەین”.
باس لهوهشكراوه “ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى هه‌نار زۆر باشبووه، چونكه بارانێكى زۆر بارى و كه‌شوهه‌وا له باربوو”.
فه‌لاح كوڵكنى، خاوه‌نى باخ به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌رهه‌مى هه‌نار زۆر باشبووه، ئه‌مساڵ پێشبینیی ئه‌وه‌مان كردووه كه سه‌ره‌ڕاى زۆرى رێژه‌كه‌ش، جۆرى هه‌نار و كوالێتییهكهش زۆر باشبێ، چونكه ساڵانى رابردوو به‌شێك له باخه‌وانه‌كان ههنارهكهیان تووشى نه‌خۆشی بوو كوالێتى دابه‌زى”.
ساڵانه له شارى هه‌ڵه‌بجه ڤیستیڤاڵى هه‌نار ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌مساڵیش له كۆتایی ئه‌م مانگه بۆ ماوه‌ى چوار رۆژ ڤیستیڤاڵى هه‌نار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ع