مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە، بۆ جاری دووەم هەریەك لە ئەمەریكا و ئێران لەسەر چەند پرسێك كۆببنەوە كە هێشتا یەكلایی نەبووەتەوە پرسەكان كامانەن.
كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لە باڵیۆزخانەی عومان لە سویسرا بەڕێوەدەچێت و بە وتەی بەرپرسانی ئێرانیش تەنها پرسی ئەتۆمی و لادانی سزاكانی سەر تاران تاوتوێ دەكرێت، بەڵام بەرپرسانی ئەمەریكا دەڵێن” هەر ئەمڕۆ پرسی مووشەكە بالیستییەكان و گرووپە چەكدارە نزیكەكانی ئێرانیش یەكلایی دەكەنەوە”.
كۆبوونەوەكانی ئەمەریكا و ئێران لە كاتێكدایە كە ئەمەریكا بۆ هەر گفتوگۆیەك پێشتر راوێژ بە بەرپرسانی ئیسرائیل دەكات و تێبینییەكانیان دەخاتە بەرنامەی كۆبوونەوەكانەوە، ئەوەش تارانی نیگەران كردووە.
گفتوگۆكانی ئەمەریكا و ئێران پەیوەندی راستەوخۆی بە ئابووری جیهانەوە هەیە و هەر ئەنجامێكی نەرێنی كاریگەری زۆری لەسەر نرخ لە بازاڕەكانی جیهاندا دەبێت.
ئ پ